Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشبینی‌ ده‌كرێت نرخی‌ نه‌وت بۆ 120 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌


په‌یام

به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران، نرخی نه‌وت  له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ (120) دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌.

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی بانكی ئه‌مه‌ریكا بلاَویكردۆته‌وه‌، هۆشداریی ده‌دات له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت بۆ ئاستێكی به‌رز به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێرانه‌وه‌. 

 له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی واشنتۆن-دا نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌و. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نرخی نه‌وت  له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌گاته‌ (120) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ئیستادا دۆخی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت ئاسایی نییه‌ و نه‌وتی شلی ئه‌مه‌ریكا و ڤه‌نزڤێلا و لیبیا به‌شێوه‌ی رابردو ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ناكرێن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ و رێگریی له‌ نه‌وتی ئێران نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه‌ و ئه‌م دۆخه‌ش زیان به‌ ئابوریی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

1420 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر