Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌نیازه‌ ڕێككه‌وتنی‌ نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك واژۆ بكات


په‌یام

وه‌لی یوڵڵا سه‌یف پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، به‌نیازن چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی‌ نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق ڕوسیاو ئازه‌ربایجان واژۆبكه‌ن، له‌پێناو مامه‌ڵه‌ كردن به‌دراوی‌ ناوخۆیی ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌.

سه‌یف له‌لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، پێشتر ڕێككه‌وتنی‌ هاوشێوه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ كردووه‌و له‌ئێستاشدا مامه‌ڵه‌ی‌ بازرگانی‌ نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕیاڵ و لیره‌ ئه‌نجام ده‌درێت، وتیشی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی‌ بانكییان كردۆته‌وه‌.

پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی‌ دیكه‌ ڕێككه‌وتنی‌ له‌وجۆره‌یان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیازن له‌داهاتووشدا په‌ره‌ به‌ڕێككه‌وتنه‌ دوو قۆڵیه‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دیكه‌.

هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ تاران بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نه‌ختینه‌یی له‌كاتێكدایه‌، به‌های‌ دراوی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ دابه‌زینی‌ به‌رده‌وامدایه‌و به‌رپرسانی‌ ئێران ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌، به‌های‌ دراوی‌ وڵاته‌كه‌یان جێگیربكه‌ن.


1965 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر