Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. هه‌شت ئه‌ندامی داعش له‌ سێداره‌ درا


په‌یام

 به‌هۆی هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و گۆڕی خومه‌ینی، ئێران  هه‌شت ئه‌ندامی داعشی له‌سێداره‌ دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تاران بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌شت ئه‌ندامی داعشدا جێبه‌جێ كردوه‌.  

له‌ به‌شێكی ڕگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هه‌شت ئه‌ندامی داعش كه‌ به‌هۆی هاوكاری و حه‌شاردانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئێران و گۆڕی رابه‌ری شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له‌ سێداره‌دران.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دادگای ئێران، مانگی ئایاری رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركردبوو.
له‌ 7ی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو، له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ و، هاوكات به‌ بۆمبیش هیرشكرایه‌ سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

287 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر