Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووریا.. له‌شه‌ش مانگی رابردوودا زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاوڵاتی كوژراون

په‌یام

له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، له‌سووریا زیاتر له‌دوو هه‌زارو  هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، كه‌ نیوه‌یان ژن و منداڵن.

له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت "له‌سووریا ته‌نها  له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، زیاتر له‌دوو هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون".

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 186 هێرشی كۆمه‌ڵكوژی كه‌ زۆرینه‌یان له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بووه‌، له‌سووریا ئه‌نجامدراوه‌ و، تیایاندا دوو هه‌زارو 257 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، كه‌ نیوه‌یان ژن و منداڵن.

 له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، 122 له‌ هیرشه‌كان له‌ لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د، 24یان له‌ لایه‌ن روسیا، سیانیان له‌ لایه‌ن یه‌په‌گه‌و ، 15یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و، ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن گرووپ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.


1050 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر