Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌بێته‌ كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا.

ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی سوێندی یاسایی خواردنی په‌رله‌مانتاران.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌یاوه‌ریی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، رۆشته‌ ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌شوێنی خۆی دانیشت و رێوره‌سمی تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی 27ه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به‌رێوه‌چوو.

هاوكات، بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان قسه‌ی‌ بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا و چاوه‌ڕێی پێشهاته‌كانی‌ داهاتوو ده‌كات له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌.

475 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر