په‌یام
له‌پارێزگای زیقار خۆپیشاندان سه‌باره‌ت به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ته‌واوی پارێزگاكه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌یان هاوڵاتی عێراقی له‌پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایان لهكۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌سه‌رجه‌م سندوق و ناوه‌نده‌كانی پارێزگاكه ئه‌نجام بدات.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی پارێزگای زیقار له‌كاتێكدایه كه‌بڕیاره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له ژماره‌یه‌ك سندووق و ناوه‌ندی ده‌نگدانی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن پڕۆسه‌كه سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی پارێزگاكه بگرێته‌وه.
پڕۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنهو ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاریشه دوای ئه‌و پارێزگایه، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و سندوقانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوون.
767 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018