Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی  ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلولی هه‌رێم، مه‌ڵبه‌ندی 12شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد. 

وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندی 12شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازكرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌دواین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كراو، تیشكخرایه‌ سه‌ر دواین گۆڕاكاریه‌كانی عێراق و ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا كراون.

 هاوكات ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا، سوربوون و ئاماده‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم پیشانداو، ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژرادنه‌كانی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ریان دانابێت. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: به‌شێك له‌لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كان كار له‌سه‌ر بێ هیواكردنی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌چوون به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و دروستبوونی گۆڕانكاریی.


615 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر