Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كۆمه‌ڵ و گۆران و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌دان


په‌یام

چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و دوایین هه‌ڵوێستی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاووتوێ‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانیی‌ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵای‌ به‌رپرسانیان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

به‌رپرسانی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ  تاووتوێكردنی‌ هه‌ڵوێستی‌ چوار لایه‌نه‌كه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێ‌ غه‌ش گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

1116 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر