Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ له‌شه‌ش پارێزگای عێراق؛ ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات


په‌یام

كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ شه‌ش پارێزگای دیكه‌ی عێراق ده‌ستپێده‌كات..

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ له‌یس جه‌بر ، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژادنه‌كانی عێراق بلاَویكردۆته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت: بڕیاره‌ سبه‌ینێ ژماردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانان بۆ شه‌ش پارێزگای دیكه‌ی عێراق له‌ به‌غدا ده‌ستپێبكات.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردو بۆ هه‌ر شه‌ش پارێزگای به‌سره‌، میسان، زی قار، موسه‌نا، قادسیه‌ و واست ده‌ستپێده‌كات.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌و وێستگه‌ و بنكانه‌ ده‌بێت كه‌ سكالاَیانه‌ له‌سه‌ره‌ و، سه‌رجه‌م سندوقه‌كانیش براون بۆ به‌غدا و له‌وێ پرۆسه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، باڵیۆزخانه‌كان، لایه‌ن سیاسییه‌كان و میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

487 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر