Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژاپۆن.. قوربانييانى لافاوه‌كه‌ بۆ گیانله‌ده‌ستدانی 92 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

په‌یام

ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ژاپۆن بۆ نزیكه‌ی‌ 100 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هێشتا چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش نادیاره‌.

 به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ وڵاتانی‌ ژاپۆن تائێستا لانیكه‌م 92 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هاوكات زیاتر له‌ 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

لافاو به‌ زۆری ناوچه‌ باشوورییه‌كانی ژاپۆن و دوورگه‌كانی كیوشو و شیكۆكوی گرتووه‌ته‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیانی گیانی، زیانی مادیی زۆریشی هه‌بووه‌ و نزیكه‌ی 500 خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و هۆشداری دراوه‌ته‌ زیاتر له‌ 900 هه‌زار كه‌س كه‌ شوێنه‌كانیان جێبهێڵن یان به‌ وریاییه‌وه‌ خۆیان ئاماده‌بكه‌ن. 

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ گیریان خواردووه‌ و هاوكات به‌ دوای كه‌سانی بێسه‌روشوێندا ده‌گه‌ڕێن و له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنیاندا 40 هێلیكۆپته‌ر و تیمی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.

352 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر