Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. به‌ته‌قه‌ی پۆلیس خۆپیشانده‌رێك كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون

په‌یام

پۆلیسی عێراق له‌ پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ دژی نه‌بوونی هه‌لی كار و كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دیكه‌ خۆپیشاندانیان سازكردووه‌.

به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌كی پۆلیس 8 خۆپیشانده‌ر برینداربوون، سه‌رۆكێكی شاره‌وانی ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌ و سێ خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.

 یاسین به‌تات، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی ئیمام سادق، رایگه‌یاندووه‌ خۆپیشانده‌ران ته‌نها داواكاری ره‌وایان هه‌بووه‌ بۆ هه‌لی كار و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام پۆلیس ته‌قه‌ی كردووه‌، و خۆپیشانده‌رێكی كوشتووه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ده‌ر له‌ نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با، خه‌ڵكی باشووری عێراق و هۆزه‌كان ناوبه‌ناو خۆپیشاندان له‌ نزیك كێلگه‌ نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان هانبده‌ن هه‌لی كار و چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یان بۆ دابینبكات.

501 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر