Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. به‌هۆی‌ دانه‌مه‌زراندنیان له‌كۆمپانیانی‌ گازپرۆم دانیشتووانی‌ گوندێك گردبوونه‌وه‌

په‌یام

به‌هۆی‌ دانه‌مه‌زراندنیان بۆ كار كردن له‌سه‌ر بیره‌نه‌وتی‌ سه‌رقه‌ڵا (3) كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ گازپرۆمی‌ ڕووسییه‌وه‌ كاری‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ بۆ ده‌كرێت له‌ سنووری‌ گونده‌كه‌یان، ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ دانیشتووانی‌ گوندی‌ كه‌وا چه‌رمووی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ سه‌رقه‌ڵای‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، له‌به‌رده‌م بیره‌ نه‌وتی‌ سه‌رقه‌ڵا (3) گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.

دانیشتووانی‌ ئه‌و گونده‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بیره‌ نه‌وته‌كه‌ له‌ سنووری‌ گونده‌كه‌ی‌ ئه‌واندایه‌، دانیشتووانی‌ گونده‌كه‌ له‌پێشترن بۆ كار كردن له‌ بیره‌ نه‌وته‌كه‌دا".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ گوندی‌ كه‌وا چه‌رموو ڕایگه‌یاند: ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ سه‌رقه‌ڵای‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ كفرییه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچی‌ بۆ نه‌كردوون. 

وتیشی‌ "ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گوندی‌ كه‌وا چه‌رموو كه‌ (50) ماڵ ده‌بن، ته‌نها 22 كه‌سیان له‌سه‌ر كۆمپانیای‌ گازپرۆمی‌ دامه‌زراون، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌مه‌ بۆ ئه‌و گونده‌".


612 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2018

بابەتی زیاتر