Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌


په‌یام


كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و پارێزه‌ر و یاساناس و چالاكی مه‌ده‌نی داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی‌ چڕ بكاته‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پاساوه‌كانی هۆكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نه‌ماون.

سه‌كۆی جه‌ماوه‌ر یاداشتێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌روی یاساییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌.

سه‌كۆی جه‌ماوه‌ر كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و پارێزه‌ر و یاساناس و چالاكی مه‌ده‌نی پێك هاتوه‌، داوا له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كوردستان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌، چونكه‌ پاساوه‌كانی هۆكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نه‌ماون، هاوكات داوای كاركردن ده‌كات له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی گه‌وره‌ی یاسایی.

له‌ به‌شێكی‌ یاداشته‌كه‌ی سه‌كۆی جه‌ماوه‌ردا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ماوه‌ی یاسایی ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كۆتاییان هاتوه‌ و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ په‌ك نه‌خرێن، له‌گه‌ڵ پێویستی دروستكردنی سندوقی داهاته‌ نه‌وتی و گازیه‌كان كه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه‌.

403 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر