Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ به‌شداری 10 هه‌زار كه‌س؛ ئه‌ردۆگان له‌ مه‌راسیمێكدا وه‌ك سه‌رۆكی توركیا ده‌ستبه‌كارده‌بێته‌وه‌


په‌یام

به‌ به‌شداریی‌ 10 هه‌زار كه‌س ڕێوڕه‌سمی‌ سوێندخواردنی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و، ئه‌مشه‌ویش كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ توركیا، له‌ ڕیوڕه‌سمێكدا كه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان و نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار كه‌س به‌شداریی‌ تێدا ده‌كه‌ن، سوێندی‌ یاسایی‌ بوون به‌ سه‌رۆككۆمار بخوات.

به‌پێی‌ ڕێوڕه‌سمی‌ سوێندخواردنی‌ سه‌رۆككۆمار له‌ وڵاتی‌ توركیا، له‌ كاتی‌ هاتنی ئه‌ردۆغان و یه‌كه‌ی سواری، 101 گولـله‌ تۆپ ده‌ته‌قێندرێت، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانی و، وشكانی و ده‌ریایی، هه‌ریه‌كه‌یان 101 گولـله‌ تۆپ ده‌ته‌قێنن.

هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌ك لیره‌یی به‌ تایبه‌ت چاپكراو، پێشكه‌شی میوانان ده‌كرێت و، كه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای توركیا به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌ردۆغان دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردن له‌ په‌رله‌مانی توركیا و سه‌ردانكردنی مه‌زاری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سواری ده‌چێته‌ كۆشكی كۆماری و به‌ مارشی تیپی سه‌ربازی پێشوازیی لێ ده‌كرێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆخان كه‌ توانیی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا 26 ملیۆن و 330 هه‌زار و 823 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، وه‌كو یه‌كه‌ سه‌رۆككۆماری‌ توركیا له‌ سیسته‌می‌ نوێی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆره‌وه‌.
بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مشه‌ویش كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ توركیا له‌لایه‌ن پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدانی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.


149 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر