Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. پێشانگای زانكۆكانی‌ توركیا‌و قوبرس كرایه‌وه‌

په‌یام

له‌ شاری سلێمانی‌ پێشانگای زانكۆكانی‌ توركیا و قوبرس كرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر قوتابی و خوازیاری درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ وڵاتی‌ توركیا ئاماده‌ی بوون.

سمكۆ محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای رۆنی بۆ خوێندن، وتی "چالاكیه‌كه‌ شه‌شه‌مین پێشانگایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌نه‌وه‌ بۆ زانكۆكانی توركیا و قوبرس و له‌ پێشانگاكه‌دا 30 زانكۆی حكومی و ئه‌هلی به‌شدارییانكردووه‌ له‌ توركیا و قوبرس".

سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ وتیشی "بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر له‌ رۆژی یه‌كه‌م نزیكه‌ی هه‌زار و 300 قوتابی به‌شدارییانكرد"، هه‌روه‌ها له‌ دهۆك دوو هه‌زار قوتابی به‌شدار بوون.
ئه‌مڕۆش له‌ سلێمانی له‌ ساتی سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ پێشانگا ده‌كرێته‌وه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆرترین قوتابی خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن و له‌ ماوه‌ی كاتژمێری یه‌كه‌می پێشانگاكه‌ 400 تا 500 قوتابی به‌شدارن.

 به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای رۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ میانی ساڵانی رابردوو 10 هه‌زار قوتابیان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی زانكۆكانی توركیا و قوبرس كردووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندنی باڵا.


570 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر