Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوێندی‌ یاسایی‌ سه‌رۆككۆماریی‌ خوارد

په‌یام

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوێندی‌ یاسایی‌ بۆ سه‌رۆككۆماری‌ خوارد و، به‌شێوه‌یه‌ی‌ فه‌رمیش سیسته‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ توركیا كه‌وته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ توركیا، له‌ ڕیوڕه‌سمێكدا له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد بۆ ده‌ستبه‌كاربوون وه‌كو سه‌رۆككۆمار.

به‌پێی‌ ڕێوڕه‌سمی‌ سوێندخواردنی‌ سه‌رۆككۆمار له‌ وڵاتی‌ توركیا، له‌ كاتی‌ هاتنی ئه‌ردۆغان و یه‌كه‌ی سواری، 101 گولـله‌ تۆپ ته‌قێندراو، پاش گه‌یشتنی‌ بۆ حه‌ره‌می په‌رله‌مانیش له‌ لایه‌ن بریكاری سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان، پێشوازیی لێكرا. دواتر ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری چووه‌ هۆڵی شه‌ره‌ف له‌ په‌رله‌مان و له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ پێشوازیی لێ كرا.

پاش سوێندخواردنیشی‌ سه‌ردانكردنی مه‌زاری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی‌ كرد و، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سواری به‌ره‌و كۆشكی كۆماری به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداری‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ تایبه‌ت كه‌ به‌رپرسانی‌ وڵاتان و نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای توركیا تێیدا ئاماده‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆخان كه‌ توانیی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا 26 ملیۆن و 330 هه‌زار و 823 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، وه‌كو یه‌كه‌ سه‌رۆككۆماری‌ توركیا له‌ سیسته‌می‌ نوێی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆره‌وه‌.
بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مشه‌ویش كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ توركیا له‌لایه‌ن پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدانی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.


307 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر