Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆو په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێم خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

په‌یام

یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێم خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌ربكات.

نوێنه‌رانی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌ دامه‌زراندنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم.

نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان رایانگه‌یاند: چه‌ندینجار سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵایان كردووه‌ و به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێدراوه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

به‌ وته‌ی‌ خۆپیشانده‌ران وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوای ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی ساڵی (2015_2016)ی كردووه‌ كه‌ ژماره‌مان هه‌زار و 200 ده‌رچووه‌، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له‌ خوێندنی باڵا كردووه‌، هیچ نووسراوێك سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن به‌رزنه‌كرێته‌وه‌، و داواده‌كه‌ن چیتر وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران یاری به‌ چاره‌نووسیان نه‌كه‌ن.


555 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2018

بابەتی زیاتر