Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆچی پێویسته‌ به‌یانیان هێلكه‌ی كوڵاو بخۆین


په‌یام

هه‌رچه‌نده‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئیشتیها بۆ خواردنی هێلكه‌ی كوڵاو نامێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ راستییه‌ خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا بڕێکی باش پڕۆتین بە جەستە دەبەخشێت و وادەکات تەواوی ڕۆژەکە وزەی پێویست هەبێت.


له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا ماڵپەڕی lifehack چەند سوودێکی خواردنی هێلکەی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو گرنگترینیان به‌م شێوه‌یه‌: 

خواردنی هێلکەی کوڵاو یارمەتی تێربوونی گەددە دەدات و وادەکات بۆ ژەمەکانی دیکە بڕێکی دیاریکراو خواردن بخۆیت کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ بوونی کێشێکی تەندروست.

بڕێکی زۆر پڕۆتین و ماددە و کانزا سوود بەخشەکانی تێدایە کە وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن.

خواردنی هێلکەی کوڵاو نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

یارمەتی چالاککردنی مێشک و یادەوەری دەدات

بە هۆی بوونی چەند ماددەیەکی کانزایی و دژە ئۆکسید پارێزگاری لە بینایی چاوەکان دەکات.

4177 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر