Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پشتگیری داواكاری یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات


په‌یام

یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێم خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌ربكات، هاوكات فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش پشتیوانی داواكانیان ده‌كات.

نوێنه‌رانی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌ دامه‌زراندنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم.

نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان رایانگه‌یاند: چه‌ندینجار سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵایان كردووه‌ و به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێدراوه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

به‌ وته‌ی‌ خۆپیشانده‌ران وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوای ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی ساڵی (2015_2016)ی كردووه‌ كه‌ ژماره‌مان هه‌زار و 200 ده‌رچووه‌، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له‌ خوێندنی باڵا كردووه‌، هیچ نووسراوێك سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن به‌رزنه‌كرێته‌وه‌، و داواده‌كه‌ن چیتر وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران یاری به‌ چاره‌نووسیان نه‌كه‌ن.

هاوكات لای خۆشییه‌وه‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پشتیوانی‌ داوای‌ ره‌وای‌ ده‌رچووه‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ كرد.

شوكریه‌ شێخانی‌ ئه‌ندامی‌ لێژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌وخوێندنی‌ باڵا دوای پێشوازی‌ كردن له‌ قوتابیانی‌ خۆپێشانده‌ر رایگه‌یاند:  ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، سێ یەکەمەکانی (2015ـ2016) زانکۆ و پەیمانگاکان ماندوو و هیلاک بوون ماوەی دووساڵە لەچاوەڕوانی دامەزراندن ، نەک هەرخۆیان بەڵکو خێزانەکانیان ماندوو تر بوون ،چەند جارێکە خۆپیشاندان دەکەن ، پێوستە دواکاریەکانیان بەهەند وەربگرێت و گویێان لێ بگرێت لەمەزیاتر نیگەرانیان مەکەن چونکە ئەمانە سامان و گەوهه‌رێکی بەنرخی نەتەوەیی و نشتیمانین ، گرنگی پێ نەدانیان گرنگی نەدانە بەپەروەردەو فێرکردن و لەناوبردنی گیانی پێشبڕكێ و هێنانە کایەی نائومێدی ڕەشبینە لە نێوخوێندکاران .

481 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر