Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق زیادیكردووه‌


په‌یام

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاودا له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، داهاتی زیاتر و به‌رچاوی تۆماركردووه‌.

جه‌بار لعێبی له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌می ئه‌و داهاته‌ی له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ داهاتی نه‌وت ده‌ستیان كه‌وتووه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 40 ملیار و 345 ملیۆن و 235 هه‌زار دۆلار.

لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاویش به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه‌ و توانراوه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بڕی 625 ملیۆن و 193 هه‌زار و 749 به‌رمیل هه‌نارده‌ بكرێت.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتیشی ناوه‌ندی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا 69 دۆلار و 32 سه‌نت بووه‌ به‌ڵام له‌ ساڵی ڕابروو له‌ هه‌مان مانگدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 42 دۆلار بووه‌.

317 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر