Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: له‌ مانگی 11ـه‌وه‌ هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندده‌بێت به‌ پاراستنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ گه‌رووی هورمز كه‌ ئێران ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌كات.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێران بۆ داخستنی گه‌رووی هۆرمۆز له‌ خه‌لیج، له‌ ئه‌گه‌ری گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ڕایگه‌یاند: هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ گه‌رووی هورمز ده‌پارێزن و له‌ 4ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ هاورده‌كردن و كڕینی نه‌وتی ئێرانیش قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌ستكه‌وتی دارایی ئێران كاری له‌ پێشینه‌یان ده‌بێت و چاودێری ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڵێنیانداوه‌ گه‌مارۆ بخه‌نه‌سه‌ر ئێران. 

هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد له‌ئه‌گه‌ری ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌نارده‌كردی نه‌وتی ئێران ڕێگه‌ ناده‌ن یه‌ك كه‌شتی نه‌وتی به‌ گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕببێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و تائێستاش كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌.


700 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر