Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی‌ هه‌رێم: سبه‌ینێ‌ بنكه‌كانی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ تۆمار ده‌كرێنه‌وه‌

په‌یام

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بوونی ناوه‌كانیان.

له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كاروان جه‌لال سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ داتا له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ ڕایگه‌یاند: تۆمارنامه‌كه‌یان ئه‌و تۆمارنامه‌ نییه‌ كه‌ كۆمسیۆنی عێراق به‌كاری ده‌هێنێت به‌ڵكو تۆمارنامه‌یه‌كی كوردستانییه‌ و  پاڵپشت به‌ داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستیناكردووه‌ و تۆمارنامه‌كانی به‌غدادیان وه‌ك پاشكۆ به‌كارهێناوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆمسیۆن وتیشی‌ "پاش ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رفراوانه‌ی كه‌ هه‌بوو له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌ستاون به‌ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و پاكیان كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌سانی دووباره‌ و مردوو".

به‌رپرسی‌ به‌شی‌ داتا ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند:  سبه‌ینێ بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ڕووی هاوڵاتیان و داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كانیان سه‌ردانی ئه‌و بنكانه‌ی كۆمسیۆن بكه‌ن. 


236 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2018

بابەتی زیاتر