Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه‌


په‌رله‌مانی‌ كوردستان خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد و گفتوگۆی‌ له‌باره‌ی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌ كرد. 

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كرا؛ ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دەکات.

بەپێی به‌رنامه‌ی‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و تیایدا پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ ی له‌سه‌ر كرا.

فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌ داهاتوودا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان توانای‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵی‌ هه‌بێت...

دوو ڕۆژه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاووتوێی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێت.

هاوكات فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و داوای‌ دواخستنی‌ ده‌كات.



565 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر