Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سی زه‌وییه‌وه‌ 179كه‌س له‌ یابان گیانیان له‌ده‌ستدا


به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سی زه‌وییه‌وه‌ 179كه‌س له‌ یابان گیانیان له‌ده‌ستداو، ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندابوون و، ئاماری قوربانیه‌كانیش له‌ هه‌ڵكشاندایه‌. 

سه‌رچاوه‌كانی  هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و لافاو و هه‌ره‌سی زه‌وییه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ یابان ڕویدا، 179 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، ژماره‌یه‌كی زۆریش  بریندا بوون، پێشبینش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاد بكات،  ئه‌مه‌ش به‌ خراپترین كاره‌سات داده‌نرێت له‌دوای ساڵی 2011وه‌  له‌و وڵاته‌دا ڕووی دابێت.

هاوكات به‌هۆی كاره‌ساته‌كه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچار بوون ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن و، ئه‌وانه‌شی كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بڕۆن، به‌هۆی مه‌ترسی لافاوه‌و له‌سه‌ر سه‌قفی خانووه‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌ تا خۆیان له‌ كاریگه‌ری لافاوه‌ بپارێزن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێدایه‌، به‌رپرسانی ولاَتی یابان هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌ره‌سی زه‌وی و هه‌وره‌ بروسكه‌ مه‌ترسی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌ دروستبكه‌ن، بۆیه‌ داوا له‌ هاولاَتیان ده‌كه‌ن به‌زوترین كات ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن.


575 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر