Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 12 كوژراوو ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌



له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ شاری پیشاوری پاكستان،  12كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بلاَویكرده‌وه‌،  له‌ناو گردبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ دژی ڕیكخراوی تاڵیبان له‌شاری پیشاوری پاكستان ئه‌نجامدرا،خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 12 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون.

ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، گردبوونه‌وه‌كه‌  له‌لایه‌ن پارتی ئه‌وامی نیشتیمانی له‌ شاری پیشاوری پاكستان به‌ڕێوه‌براه‌وه‌و، وه‌ له‌نێوان كوژراوه‌كانیشدا كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌مووزی داهاتوی پاكستانی تێدایه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پیشتریش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 ی پاكستاندا ، پارتی ئه‌وامی بووه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، و دواتر به‌شیر بیلۆر، سه‌ركرده‌ی ئه‌وكاته‌ی پارته‌كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا كوژرا، به‌لاَم تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

329 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر