Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ دیارییه‌كی بچوك پێشكه‌شی فلادیمیر پوتین ده‌كات


دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: دیارییه‌كی‌ بچوكی‌ ئاماده‌كردووه‌ بۆ ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی‌ ڕوسیا.

وابڕیاره‌ 16ی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ له‌نێوان له‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و ڕوسیا  له‌ هلنسكی‌ پایته‌ختی‌ فینله‌ندا به‌ڕێوه‌بچێت, له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ڕۆژنامه‌نوسانیشدا تڕامپ ئاشكرای‌ كرد كه‌ دیارییه‌كی‌ بچوكی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا ئاماده‌كردووه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ جۆری‌ دیارییه‌كه‌ بكات.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا تڕامپ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ناتوانێت ناوی‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا وه‌ك دۆست یان دوژمن ناو بهێنێت به‌ڵكو زیاتر وه‌ك ڕكابه‌رێك ته‌ماشای‌ ده‌كات, وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا له‌ 13ی‌ ئه‌م مانگه‌ تڕامپ وتی‌: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا ئاسانتره‌ له‌ به‌شێك له‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان.


602 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر