Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پەسەند کرد


په‌یام

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٣٩ په‌رله‌مانتار پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی په‌سه‌ندكرد.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كرا؛ ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد و په‌سه‌ندی كرد. 

پڕۆژەکە لە شەش خاڵ پێکهاتووە، خاڵی یەکەم، چواره‌م، پێنجه‌م و شه‌شه‌م وەکو خۆیان پەسەندکران. 

خاڵی دووه‌می پرۆژه‌كه‌ به‌ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆی یه‌م شێوه‌ په‌سه‌ند كرا: "کارکردن بە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام دەبێت، هەروەها ديوانی سەرۆكايەتی هەرێم لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت".

هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ خاڵی سێهه‌مه‌ به‌م شیوه‌ په‌سه‌ندكرا :"پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەکەمیدا، لە ژێر ڕۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستوریەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بدات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌ داهاتوودا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان توانای‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.

251 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر