Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌قی نامه‌ی ماڵئاوایی رۆناڵدۆ له‌ یانه‌ی ریاڵمه‌درید


په‌یام

دوێنێ به‌ فه‌رمی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندیكرد به‌ یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵییه‌وه‌ و دوای به‌رێكردنی 9 ساڵی ته‌مه‌نی له‌ یانه‌ی ریاڵمه‌درید رۆناڵدۆ به‌ نامه‌یه‌ك سوپاسیان ده‌كات. 

ده‌قی نامه‌كه‌ی:

سوپاس بۆ هەموو لایەک کە لە ماوەی 9 ساڵی یارییکردنم لە یانەکەدا هاوکارییانکردم، پێچەوانەی زۆر کەس من دەزانم ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیەکی نوێیە، من دەڕۆم، بەڵام هەمیشە پووشینی ئەم درێسە، دروشمی یانەکە و سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵم دەمێننەوە و ئێرە وەک ماڵی منە.

لەسەر ئاستی تاکەکەسی 4 تۆپی ئاڵتۆنی و 3 پێڵاوی زێرم لە یانەکەدا بردەوە، ئەوە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و گەورەیە کە لەگەڵ یانەکە کردوومە.

ئەو چەند ساڵەی لە ریال مەدرید بووم و لە شاری مەدرید ماومەتە لە خۆشترین ساتەکانی ژیانمن، شانازی بە هەموو هاندەرانی یانەکە و شارەکەوە دەکەم، سوپاس بۆ خۆشەویستی هەمووان.

جوانترین 9 ساڵی ژیانم لە مەدرید بەسەربرد، پێموایە ئێستا کاتی دەستکردن بە قۆناخێکی نوێیە لە ژیانمدا، لەبەرئەوە داوام لە یانەکە کرد بە رۆیشتنم رازی ببێت، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیرییان کردم و هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە.

ریال مەدرید یانەیەکی جوان و گەورەیە، هەم لەنێو یاریگە و هەمیش لە ژووری جل گۆڕیندا، من هەست بەدڵخۆشی هاندەرانی یانەکە دەکەم، بەتایبەت کە سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەک و چوار نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لە دوایین 5 ساڵدا بردووتەوە."


1342 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر