Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات


په‌یام 

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و سبه‌ینێش پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دادوه‌ر له‌یس جه‌بر وته‌بێژی فه‌ڕمی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی جیاكردنه‌وه‌ و بژاردنه‌وه‌ی ده‌ستیی بۆ ئه‌و وێستگانه‌ی كه‌ تانه‌ و سكاڵایان له‌سه‌ره‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ پارێزگای هه‌ولێر,به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌: دوای ته‌واوكردنی كاره‌ لۆجستییه‌كان بڕیاریان داوه‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ده‌ست به‌ پرۆسه‌كه‌ بكرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامیش لایه‌نه‌ ناراِزییه‌كان هه‌موو ئه‌گه‌رێكیان به‌ڕووی‌ خۆیاندا به‌كراوه‌یی جێهێشتووه‌ و له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆكانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان هه‌ڵوێستی جدییان ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بایكۆتی پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

بڕیاری ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بۆ  ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ سێ شه‌ممه‌ ئه‌و سندوقانه‌ی بڕیاره‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌، له‌ سایلۆی هه‌ولێره‌وه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ ئه‌و هۆڵه‌ی پرۆسه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ناشه‌فافی و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆن شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ و پارتی دیموكرات بایكۆتی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان كرد له‌ پارێزگای سلێمانی و ڕاشیانگه‌یاند: ڕه‌تی ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و دووباره‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن.

365 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018

بابەتی زیاتر