په‌یام
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چه‌ند ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ‌و به‌دیلگیراوان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سێ هه‌زار و 533 هاووڵاتی فهڵهستینیو چوار ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن (یانه‌ی به‌دیلگیراوانی فه‌ڵه‌ستینی)و (دامه‌زراوه‌ی ویژدان)و (ده‌سته‌ی كاروباری به‌دیلگیراوان)و (ناوه‌ندی میزانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ) ئاماده كراوه‌و له‌و سێ هه‌زار و 533 فه‌ڵه‌ستینییه‌ی به‌دیلگیراون 652یان منداڵن‌و 63ی دیكه‌شیان ئافره‌تن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ته‌نها له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا 449 هاووڵاتی ده‌ستگیر كراون كه 117یان له شاری قودس بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، له‌ئێستادا كۆی گشتی ژماره‌ی به‌ندییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له نێو به‌ندیخانه‌كانی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌دا شه‌ش هه‌زار كه‌سن‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 850یان منداڵن.
501 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2018