Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنجوێن.. ده‌ست به‌سه‌ر پانزه‌ ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا گیرا


په‌یام

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: "پاش سکاڵای ژمارەیەکی بەرچاو لەدانیشتوانی قەزای پێنجوێن، بەرامبەر زۆربونی ماتۆرسکیلی بێ سەرەتا کە بوه‌تە ھۆی بێزارکردنیان، لەسەر فەرمانی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە ھەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان ئەنجامدراو ئەمشەو توانرا دەستبەسەر 15 ماتۆرسکیلی بێ سەرەتادا بگیرێت و شۆفێرەکانیشیان دەستگیر بکرێن".

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌: پاش ھەڵمەتەکە، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر کە ماتۆرسکیلی بێ سەرەتایان پێبوەو رووبەرووی یاسا کرانەوە.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: لە چوارچێوەی ئەو پلانە ئەمنییەی لە لایەن لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە راگەیەندراوە و ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رۆڵی سەرەکیان ھەیە تیایدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێ بۆ لێپێچینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلی بێ سەرەتاو سەرجەم پێشێلکارییە یاساییەکانی تر.

480 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر