Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی‌ به‌ریتانیا ده‌كات


دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی‌ به‌ریتانیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی‌ سكۆتله‌نداوه‌ سه‌ردانی‌ به‌ریتانیا بكات" ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا تره‌مپ چاوه‌ی‌ به‌شاژنه‌ ئه‌لیزابێس شاژنی‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌وێت به‌رله‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تێریزامای‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

دوای‌ دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ به‌ریتانیا بڕیاره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی‌ هێڵسنكی‌ پایته‌ختی‌ فینله‌ندا بكات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕوسیا كۆببێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ نه‌یارانی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ تره‌مپ له‌ به‌ریتانیا خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی به‌رفراوان ئاماده‌كردووه‌، دژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ تره‌مپ و تێریزامای‌ له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌و شاره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ تره‌مب بۆ به‌ریتانیا له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ له‌نده‌ندایه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی‌ ده‌رچونی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا.


425 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر