Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتۆ هێزه‌ ده‌ریایی‌و ئاسمانییه‌كانی به‌هێزتر ده‌كات


په‌یام

دوای ته‌واوبوونی یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌و له‌ به‌یاننامه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ئاسایش و خه‌رجی یه‌كسان پێویسته‌ هه‌موو وڵاتان به‌ هاوبه‌شی و به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوبنێن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ رووسیا كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بارگرژی تێكه‌وتووه‌ و راگه‌یه‌ندرا كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی گاڵه‌ر و وارشۆ.

به‌یاننامه‌كه‌ی ناتۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناتۆ له‌ ئامانجیدایه‌ تاوه‌كو 2024 هێزی سه‌ربازیی ئاسمانی و ده‌ریایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بره‌و پێبدات هاوكات وه‌ك پشتیوانی, كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ده‌كات.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هه‌نگاو نراوه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی تواناكانی ناتۆ له‌ئاست مه‌ترسیی ئه‌تۆمیدا به‌متمانه‌پێكراوی و هۆشداری دراوه‌، له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی هاوپه‌یمانییه‌كه‌، له‌ڕیشه‌وه‌ سروشتی پێكدادانه‌كان ده‌گۆڕێن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا نیگه‌رانی له‌ئاست به‌ربڵاوی به‌كارهێنانی چه‌كه‌ كۆمه‌ڵكوژه‌كان نیشاندراوه‌ و ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌ كراوه‌. 

كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و وابڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامبێت, ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی په‌ڕاوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ووڵاتنانی ئه‌ندامی ناتۆ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.‌

457 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر