په‌یام
ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كه رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه و تایبه‌ته به مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ند ئامارێكی له‌سه‌ر چوارده ساڵی رابردووی عێراقی نوێی دوای رووخانی رژێمی سه‌دام بڵاوكرده‌وه.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: له ئێستادا 4 ملیۆن و 400 هه‌زار عێراقی ئاواره‌ی 64 وڵاتن، هاوكات 4 ملیۆن و 100 هه‌زار عێراقی تری ئاواره‌ی ناخۆی وڵاتن، ئه‌مه‌به‌ده‌رله‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار عێراقی له كامپه‌كان و چادرگه‌كاندا ژیانی سه‌خت ده‌گوزه‌رێنن.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و ئاستی زانستی عێراق، هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: زیاتر له 6 ملیۆن عێراقی خوێندنه‌وه و نووسین نازانن، به‌غدادی پایته‌خت له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی عێراق دێت كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری تیایاندا به‌رزه.
ئاماره‌كه‌ی رایتس وۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی بێكاری له عێراقدا، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نیشانده‌دا كه رێژه‌ی بێكاری گه‌شتوه‌ته له 31% له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا, سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی هه‌ژاری رشاپۆرته‌كه‌ی ڕایتس ۆچ ده‌ڵێت: 35%ی دانیشتوانی عێراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین كه داهاتی رۆژانه‌ی كه‌سێك كه‌متر له 5 دۆلاری ئه‌مریكییه.
768 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018