Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لار.. پێوه‌ری‌ ئاو بۆ ماڵان داده‌نرێت


په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ كه‌لار دانانی‌ پێوه‌ری‌ ئاوی‌ بۆ ماڵان راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ ئۆرانۆسه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌ پێی‌ بڕیارێكش ده‌بێت هه‌موان پابه‌ندبن به‌ دانای‌ پێوه‌ره‌كه‌.

سامان ره‌حیم، به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ كه‌لار به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: به‌ ئاماده‌بوونی‌ قایمقامی‌ كه‌لار و كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار، پرۆژه‌ی‌ دانانی‌ پێوه‌ری‌ ئاو بۆ ماڵان راگه‌یه‌نراو له‌ ئه‌مرۆوه‌ پرۆژه‌كه‌ چوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سامان ره‌حیم رایگه‌یاند، له‌مه‌ودا ده‌بێت هه‌رموو ماڵێك پێوه‌ری‌ ئاوی‌ هه‌بێت و ئه‌وانه‌ی‌ پێشتر دایناناوه‌ بۆیان سفر ده‌كرێته‌وه‌ و له‌مرۆوه‌ كرێی‌ له‌سه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وانه‌شی‌ تائێستا پێوه‌ره‌كه‌یان دانه‌ناوه‌ ده‌بێت پابه‌ندی‌ بڕیاره‌كه‌ بن و پێوه‌ر ببه‌ستن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ مانگی‌ یه‌كه‌م 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن و له‌ مانگی‌ دووه‌میش ده‌كرێت به‌ 200 هه‌زار دینار.

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ كه‌لار راشیگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ له‌دوای‌ چوار جار راگه‌یاندنی‌ دراوه‌ به‌ كۆمپانیای‌ ناوبراوو پێویسته‌ 75% فه‌رمانبه‌رانی‌ پرۆژه‌كه‌ هه‌مان فه‌رمانبه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان بن‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ موچه‌یان پێبدرێت‌و له‌ به‌رامبه‌ردا ماف‌و خزمه‌تی‌ فه‌رمانبه‌رێتییان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان پارێزراو ده‌بێت.

سامان ره‌حیم ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵدا پێوه‌ری‌ ئاو بۆ هه‌موو ماڵێك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابنرێت‌و ئه‌وه‌ش له‌ چوار چێوه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ ئاوو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ ئاوه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ باره‌ی‌ چۆنێتی‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی‌ ئاو به‌پێی‌ پێوه‌ره‌كان سامان ره‌حیم به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ كه‌لار ووتی‌.

له‌ یه‌ك مه‌تر ئاو بۆ پێنج مه‌تر بڕی‌ 50 دینار وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ر مه‌ترێك
- له‌ پێنج بۆ 15، بڕی‌ 150 دینار.
- له‌ 15 بۆ 30 مه‌تر، بڕی‌ 400 دینار.
له‌ 30 بۆ 60 مه‌تر بۆی‌ 600 دینار.
له‌ 60 مه‌تر بۆ سه‌ره‌وه‌ بڕی‌ 2000 دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

سامان ره‌حیم له‌ باره‌ی‌ ده‌ستكه‌وتن‌و نرخی‌ پێوه‌ره‌كه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌، هاوڵاتیان ئازادن له‌هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت ده‌توانن پێوه‌ری‌ په‌سه‌ندكراوی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان بكرن، به‌ڵام ده‌بێت پێوه‌ره‌كه‌ په‌سه‌ندكراو بێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ كه‌لاره‌وه‌، هاوكات له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا له‌ وه‌رگرتنی‌ كرێی‌ ئاو له‌ماڵان پاره‌ی‌ كرینی‌ پێوه‌ره‌كه‌ بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.


279 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر