Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێڕ.. چوار لایه‌نه‌كه‌ بایكۆتی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد


په‌یام

پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ پێكرد و چوار لایه‌نی‌ سیاسی‌ بایكۆتی‌ چاودێری‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانیان كرد.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا هه‌رچوار لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ بایكۆتی‌ چاودێری‌ كردنی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانیان راگه‌یان.

چوار لایه‌نه‌كه‌ رایانگه‌یاند كۆمسیۆن پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مان ته‌نیا نزیكه‌ی‌ له‌سه‌د 7ی‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژمارده‌كاته‌وه‌، به‌شێك له‌و سكاڵایانه‌ی‌ كه‌ پێشتر تۆماریان كردووه‌ پشتگوێ‌ خستووه‌.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ تا ئێستا كۆمسیۆن به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی هیچ سكاڵا و تانه‌یه‌كیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و، بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی پێشێل كردووه‌و، شه‌فاف نییه‌ له‌ پێدانی زانیاری به‌ قه‌واره‌كان و رێگری ده‌كات له‌ ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌ به‌تایبه‌تی بۆ راگه‌یاندنه‌كان.

به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵیی، ده‌بێت ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی بۆ سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدانی (12)ی ئایاری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادوه‌رانی جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ته‌نها بۆ ده‌نگی ئه‌و سندوقانه‌ بكرێت كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ ئه‌وه‌ش ناره‌زایی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ دروست كردووه‌.

326 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر