Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن: ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی؛ شه‌فاف نه‌بووه‌


په‌یام

په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن كه‌ په‌یمانگایه‌كی پسپۆره‌ له‌ بواری هه‌ڵبژاردندا، ڕاپۆرتی كۆتایی چاودێریكردنی ئه‌ژماركردنی ده‌ستی كارته‌كانی ده‌نگدان له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
په‌یمانگای‌ كوردی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ له‌كۆی‌ 188 سندوق كه‌ بڕیاربوو هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ بۆبكرێت, ته‌نها 120 سندوقیان هه‌ژماری‌ ده‌ستیان بۆكراوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا په‌یمانگای‌كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی‌ به‌و پێشێلكارییانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌كاتی‌ پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ بریتین له‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ بڕیاری‌ دابوو به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ ده‌نگه‌كان.

هه‌روه‌ها نه‌بونی‌ شه‌فافیه‌ت له‌ پڕۆسه‌كه‌دا به‌جۆرێك تیمی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆسه‌كه‌ وه‌ڵامیان پێ‌ نه‌بووه‌ بۆ بریكار و چاودێره‌كان كاتێك لێیان پرسیون بۆچی‌ له‌ناو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ سكاڵا ته‌نها 188 سندوق كرده‌ی‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ بۆ ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ سندوقه‌ جیاكراوه‌كان كه‌ كۆپی‌ چواره‌می‌ كاربۆن بوو له‌سه‌ر دیواری‌ هۆڵه‌كه‌ هه‌ڵده‌واسرا, له‌كاتێكدا ده‌بوو كۆپی‌ چاپكراوی‌ فه‌ڕمی‌ بدرابا به‌ هه‌ریه‌ك له‌ بریكار و چاودێره‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ناشه‌فافی و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆن شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ و پارتی دیموكرات بایكۆتی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان كرد له‌ پارێزگای سلێمانی و ڕاشیانگه‌یاند: ڕه‌تی ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و دووباره‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌گرن.

522 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر