Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: كێشه‌ و گرفته‌ ده‌رونییه‌كانی خێزان بۆ نه‌وه‌كانیشیان ده‌مێنێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیاندا تووشی به‌ركه‌وتنی ده‌روونیی توند ده‌بنه‌وه‌، شوێنه‌واریان له‌سه‌ر منداڵه‌كانی خۆیشیان دروست ده‌بێت.

له‌ زانكۆی (كالیفۆڕنیا) له‌ ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌ك كرا و ده‌ریخست ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ نێو خێزانه‌كانیاندا تووشی به‌ركه‌وتنی ده‌روونیی توند ده‌بن، زۆرینه‌ی‌ منداڵه‌كانی خۆیشیان هاوشێوه‌ تووشی ئاڵۆزی‌ و ناڕێكی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ ده‌بنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ دیارترین به‌ركه‌وتنه‌ ده‌روونییه‌ تونده‌كانی خێزانی به‌ "جیابوونه‌وه‌ی باوك‌و دایك"‌و "ڕوودانی توندوتیژی نێو ماڵ"‌و "كێشه‌ی‌ ده‌روونی‌و مێشكیی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزان" ئه‌ژمار كردووه‌‌و ده‌ڵێ: بوونی ئه‌و گرفتانه‌ لای‌ دایك‌و باوك ده‌گونجێ بیركۆڵی‌و دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی مێشك لای‌ منداڵ دروست بكات.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "ئازاری‌ ده‌روونیی له‌ منداڵییدا به‌ شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ داده‌نێت، بۆیه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدانی شیكاری‌ ده‌روونیی باوكان‌و دایكانی به‌پێویست زانیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی منداڵه‌كانیان پارێزراو بێت".

597 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر