Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ته‌ندروستی: حكومه‌ت له‌ هه‌وڵی‌ لابردنی‌ یه‌كجاری‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌


په‌یام 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ دا و له‌ وه‌لاَمی‌ پرسیارێكی‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام دا، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌وڵێكی‌ جددی‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ لابردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی وتی: پێده‌چێت له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان لاببرێت‌و نه‌مێنێت.

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا له‌ میانی سه‌ردانێكی بۆ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامی دا، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ كه‌می‌‌ و نه‌بوونی‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی‌ درێژخایه‌نی‌ وه‌ك تالاسیما وتی: كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ زۆر جار حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیش تووشی كێشه‌ی‌ كه‌می‌‌ و نه‌بوونی‌ ده‌رمان ده‌بنه‌وه‌و كاریگه‌ری‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستانیش دروست ده‌كات. 


1388 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر