Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا: كورد به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ گه‌لێكی مه‌زنه‌ و جه‌نگاوه‌ری بێ وێنه‌ن


په‌یام  

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌و له‌ به‌یاننامه‌كه‌ جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ئاسایش و خه‌رجی یه‌كسان پێویسته‌ هه‌موو وڵاتان به‌ هاوبه‌شی و به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوبنێن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیا كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بارگرژی تێكه‌وتووه‌ و ناتۆ ڕایگه‌یاندووه‌: پابه‌ند ده‌بن به‌ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی گاڵه‌ر و وارشۆ.

 له‌به‌یاننامه‌كه‌دا نیگه‌رانی له‌ئاست به‌ربڵاوی به‌كارهێنانی چه‌كه‌ كۆمه‌ڵكوژه‌كان نیشاندراوه‌ و ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌ كراوه‌.
له‌دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ناتۆ دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتینی‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا ناتۆ سووپاسی‌ ده‌كات.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان، دۆناڵد تره‌مپ، ووتی‌: كورد به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ گه‌لێكی مه‌زنه‌ و جه‌نگاوه‌ری بێ وێنه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ناتۆ ئه‌نجامی باشیان لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئێستا ناتۆ له‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هێزتره‌.

كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستی پێكردو دوو ڕۆژی‌ خایاند, ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی په‌ڕاوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ووڵاتنانی ئه‌ندامی ناتۆی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌.

2019 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018

بابەتی زیاتر