په‌یام
دوێنی له تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی شه‌شه‌كان له مادده‌ی كیمیا پرسیاره‌كان به هه‌ڵه گه‌یشته ده‌ستی قوتابیان و سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه له لایه‌ن قوتابیانه‌وه چۆڵ كرا‌و بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیان كرد.
په‌روین فاتیح به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كركوك وتی"پرسیاره‌كان هه‌ڵه‌ی چاپی تیا بوه و لیژنه‌ی بالاَی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌غداد لێی به‌رپرسیاره.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ووت: ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له دانانی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ریان له بابه‌ت و پرۆگرامه‌كانی خوێندنی كوردی ده‌رناچێت و چه‌ندین جاره ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌یان كردوه، به‌ڵام به داخه‌وه نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه به‌غدادیش گوێ له كێشه‌كانی خوێندنی كوردی ناگرن.
581 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2018