Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ كۆنترۆڵكرا


په‌یام

ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی میسر رایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی شه‌وی رابردوو له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كه‌وتبۆوه‌ كۆنترۆڵكراوه‌. 

ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی میسر رایگه‌یاند هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی ئه‌و ئاگره‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ له‌ كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی كۆمپانیایه‌كی پیترۆكیمایی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وتبۆوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌.

باسم عه‌بدولكه‌ریم  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی میسربه‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا رووینه‌داوه‌ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی دوور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ روویداوه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی فڕۆكه‌وانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌رده‌وامن.

سه‌رۆكی هۆڵدینگی فڕۆكه‌وانی و فڕۆكه‌خانه‌كان محه‌مه‌د سه‌عید مه‌حروس رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیان هه‌ڵپه‌ساردووه‌ و له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه‌شدا كه‌س نه‌بووه‌ته‌ قوربانی.

399 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر