Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناره‌زاییه‌كانی به‌سره‌ عه‌بادی له‌ برۆكسله‌وه‌ گه‌یانده‌وه‌ به‌سره‌


په‌یام 

دوای‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ هاوڵاتیانی‌ به‌سره‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌وشاره‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازیه‌كانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌بڕۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا، عه‌بادی‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ی‌ باشوری‌ عێراقی‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌، كه‌ به‌هۆی‌ كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌و ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌ی‌ نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌" ناوبراو دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌بڕۆكسل، ڕاسته‌خۆی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ی‌ كردووه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ كۆبۆته‌وه‌و گوێبیستی‌ ڕاپۆرتی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بووه‌ سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ پارێزگاكه‌.

هاوڵاتیانی‌ به‌سره‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ كاره‌باو نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان" دوێنێش وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت 10 هه‌زار هه‌لی‌ كاری‌ بۆ دانیشتوانی‌ پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری‌ خۆپیشاده‌ران.

405 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر