Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در به‌مه‌رج ڕێگه‌ به‌عه‌بادی‌ ده‌دات خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كاندید بكاته‌وه‌


په‌یام 

كوتله‌ی‌ سه‌در به‌مه‌رج ڕێگه‌ به‌عه‌بادی‌ ده‌دات خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كاندید بكاته‌وه‌.

زیا ئه‌سه‌دی‌ به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد، به‌ره‌ی‌ سه‌درو چه‌ند كوتله‌یه‌كی‌ دیكه‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ عه‌بادییان بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ستۆته‌وه‌ به‌وازهێنان له‌ئه‌ندامێتی‌ حیزبی‌ ده‌عوه‌.

ئه‌سه‌دی‌ وتیشی‌: وازهێنانی‌ عه‌بادی‌ له‌حیزبی‌ ده‌عوه‌ داواكاری‌ موفته‌دا سه‌درو زۆربه‌ی‌ كوتله‌ سیاسیه‌كانه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ داهاتوو سه‌رۆكی‌ هه‌موو عێراقیه‌كان بێت بێ‌ جیاوازی‌. 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌ حیزبیه‌كان له‌كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستێكی‌ حكومیدا كاریگه‌ریی حیزبه‌كانیان له‌سه‌ر كاروباره‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ئێستادا عێراق زۆر پێویستی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت كێشه‌كان تێپه‌ڕێنێت. 

سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانیه‌ سیاسییه‌كانیش ئه‌سه‌دی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌بن نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندی‌ مێژوویی لایه‌نه‌كان.

463 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر