Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی بەلجیکا و ئینگلتەرا سێیەمی مۆندیال یەکلایی ده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام 

سبەی هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئینگلتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال یاری دەکەن.

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و بەلجیکا کە لە یاری رابردوو نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن و خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی، سبەی شەو لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

ئینگلتەرا کە بە هەڵبژاردەی کڕواتیا دۆڕا، هەوڵدەدات لایەنی کەم بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەلجیکا کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی مۆندیالی لێدەکرا، هەوڵ دەدات لایەنی کەم پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.

یارییەکەش سبەی کاتژمێر ٥ـی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای کریستۆفیسکی سانت پێتێرسبورگ ئەنجام دەدرێت.

یارییەکە لەلایەن دادوەری ئێرانی عەلی رەزا فەغانییەوە بەڕێوەدەچێت.

591 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر