Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا 30 هه‌لیكۆپته‌ری‌ جه‌نگی‌ به‌پاكستان ده‌فرۆشێت


په‌یام 

حكومه‌تی‌ پاكستان گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 30 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری تی‌129 ئه‌تاك له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی بواری سه‌ربازی‌ توركیا داده‌نرێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاو پاكستان له‌باره‌ی هه‌لیكۆپته‌ری تی‌129 ئه‌تاكه‌وه‌" گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن و هه‌ردوو وڵات گرێبه‌ستی فرۆشتنی 30 هه‌لیكۆپته‌ریان واژۆكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پاكێجی لۆجیستی پارچه‌ی یه‌ده‌گ مه‌شق و ڕاهێنان و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن.

هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیی تی‌129 ئه‌تاك به‌شێوازێك دیزاینكراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی‌ جوگرافی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن سوپای توركیاو وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌كاردێت، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین هه‌لیكۆپته‌ره‌كان.

550 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر