Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوسه‌نگ له‌ عێراق ده‌كات


په‌یام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند واشنتۆن هه‌وڵده‌دات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراق ڕازی‌ بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوسه‌نگ، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئیراده‌ی تێكڕای‌ گه‌لی عێراق بێت.

هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆبۆته‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆمپیۆ جه‌ختی له‌پشتیوانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌لی عێراق كردۆته‌وه‌.

ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاریكاری به‌هێزی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌ له‌شه‌ڕی به‌رده‌وامیان دژی داعش. 

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌داخوازی عێراق بۆ پشتیوانیكردنی زیاتری ناتۆ بۆ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی ناتۆوه‌ كه‌ بۆ ڕاهێنان له‌عێراق ماونه‌ته‌وه‌.

662 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر