Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆپخانه‌كانی ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییان كرد


په‌یام 

په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند: کاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی گوندەژۆری سەربەقەزای چۆمانیان لە پارێزگای هەولێر کرد. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ جوتیار و ڕەوەندەکان ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت لە ترسی تۆپبارانەکە.

له‌باره‌ی تۆپبارانه‌كه‌وه‌ فەرزەنک ئەحمەد بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە پەیامی ڕاگەیاند: تۆپبارانەکە نزیکه‌ی 20خولەکی خایاندووەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ئاژەڵدار لە کووێستانەکانی گۆمەهیشک، خرەبەرد لە بناری چیخی دەرێی لە گوندەژور ئاوارەبوون. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش تۆپبارانەکانی ئێران بە بیانوونی بونی پێشمەرگەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران بووە لە کوێستانەکانی گوندەژوور. 

636 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر