Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌ربڕی


په‌یام 

مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره‌ ده‌ربڕی كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان له‌ وتاری هه‌ینیی دا له‌ كه‌ربه‌لا وتی پارێزگای به‌سره‌ له‌م ڕۆژانه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، كه‌ گوزارشت له‌ كێشه‌ و ناسۆری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات به‌ ده‌ست كه‌می ئاو و كاره‌با و خراپی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاریی.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی وتیشی پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕین له‌ داواكانیان و هه‌ست به‌ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌ست به‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێشو و ئێستاوه‌ به‌رامبه‌ریان كراوه‌.

هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان له‌ وتاره‌كه‌یدا ووتی‌، جێی قبوڵ نییه‌ ئه‌م پارێزگا ده‌وڵه‌مه‌نده‌، بێبه‌شترین ناوچه‌ی عێراق بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ هاووڵاتیانی به‌سره‌ خۆپیشاندانیان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی و بێكاری ده‌ستپێكردووه‌، سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ ئه‌و شاره‌ و چه‌ند بڕیارێكی‌ ده‌ركرد.

537 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر