Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 27ـی ئه‌م مانگه‌ درێژترین مانگگیرانی سه‌ده‌ی 21 رووده‌دات


په‌یام 

ماڵپه‌ڕی ئه‌سترۆنۆمی ناو تایبه‌ت به‌ دیارده‌ ئاسمانییه‌كان له‌ هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاندووه‌ له‌ 27ـی ئه‌م مانگه‌دا درێژترین ماوه‌ی مانگ گیران له‌ سه‌ده‌ی 21 رووده‌دات و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌رزه‌ویش ده‌بینرێت. 

ماڵپه‌ره‌كه‌ ماوه‌ی مانگگیرانه‌كه‌ی به‌ یه‌ك كاتژمێر و 42 خوله‌ك و 57 چركه‌ خه‌مڵاندووه‌. 

ئه‌وه‌ی نامۆیه‌ له‌ مانگگیرانی ئه‌مجاره‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مانكاتدا رووده‌دات كه‌ مانگ ده‌گاته‌ دوورترین خاڵی له‌ زه‌وییه‌وه‌. 

شایه‌نی باسه‌ كورتترین مانگ گیران تاوه‌كو ئیستا له‌ سه‌ده‌ی 21 تۆماركرابێت مانگگیرانی به‌رواری 4ـی نیسانی 2015 بوو كه‌ ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌ك و 48 چركه‌ بوو. 

هه‌ر له‌ باره‌ی مانگگیرانه‌كه‌وه‌ ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ په‌یامی راگه‌یاند: لە رۆژی 27-7-2018 دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی لە کوردستان و وڵاتانی دەوروبەری و بەشێکی زۆر لە جیهان روودەدات و مانگ بە تەواوی تاریک دەبێت.

هاوكات له‌ 31ـی جانیوه‌ری ئه‌مساڵدا مانگگیرانیكی دیكه‌ روویداوه‌ به‌لام ئه‌وه‌یان ماوه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه‌ نه‌بووه‌ و 1 كاتژمێر و 16 خوله‌كی خایاندووه‌. 

1897 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر